سێ پۆلیس گیانیان لەدەستدا و 26 ى دیکەش لەپارێزگاى کەرکوک برینداربوون بەهۆى رووداوێکى هاتوچۆوە لەکاتى چونیان بۆ یەکێک لە بنکەکانى دەنگدانى تایبەت.
رووداوەکە لەنێوان بارهەڵگرێک و دوو ئۆتۆمبیلى دیکەدا روویداوە کە یەکێکیان پاسێکى سەر بە پۆلیسى فیدراڵى بووە.
وتیشى بەهۆى رووداوەکەوە سێ پۆلیس گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان ئەفسەرن و 26 ى دیکەش برینداربوون.
لەوەشکرد، رووداوەکە لە باشورى پارێزگاى کەرکوک روویداوە، لەکاتى چوونى ئەو پۆلیسانە بۆ یەکێک لە بنکەکانى دەنگدانى تایبەت.