• نوێ

    ئیسرائیل یەکەم پێشبڕکێی شاجوانی جیهان سازدەکات

    ئیسرائیل یەکەم پێشبڕکێی شاجوانی جیهان سازدەکات 







    وەزارەتی گەشتیاری ئیسرائیل دوێنێ سێ شەممە رایگەیاند لە مێژووی خۆیدا بۆ یەکەم جار پێشبڕکێی شاجوانی جیهان لە مانگی ١٢ ی ئەمساڵدا سازدەکات.

    ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە کە وەزارەتی گەشتوگوزاری ئیسرائیل، بڵاویکردۆتەوە کە پێشبڕکێکە لە شاری ( ئیلات ) دەبێت.

    ئیسرائیل رایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەیان دەمێکە پاڵێوراوە تا ئەو پێشبڕکێ جیهانییەی تێدا ئەنجام بدرێت و پێشبینی دەکرێت لە ١٠٠ وڵاتەوە بەشداری تێدا بکرێت.

    لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری پێشوودا لە ئەمەریکا شاجوانێکی مەکسیکی کە ناوی ئیدریا میسا بوو توانی بە شاجوانی جیهان هەڵبژێردرێت.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئیسرائیل یەکەم پێشبڕکێی شاجوانی جیهان سازدەکات Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top